۱۴۰۴ فروردین ۲, شنبه

سێ‌کوچکەی ئانکاڕا، ئەستانبوڵ، ئیمڕاڵی

 

(گرەوی ئۆجەلان لەسەر ئەسپی دۆڕاوی ئەردۆغان)

شاهۆ حوسێنی

دەرکەوتنی ئۆجالان لەسەر شاشەی تلویزیون و داواکردن لە پەکەکە بۆ دانانی چەک و تێکەڵ بوون بە خەباتی مەدەنی لە تورکیا، شرۆڤەی زۆر دژ بەیەکی لەگەڵ خۆی هێنا، بەتایبەتی بەشی هەر زۆری شرۆڤەکان هەڵگری ڕوانگەی نێتەتیڤ بوون بە هۆی شووناسی دژەنەتەوەیی پەکەکە و سیاسەتی ناڕوون و دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەیی کوردی ئەم حیزبە. لایەنگرانی پەکەکە بەڵام لەگەڵ ئەوەدا پەکەکە ڕێکخراوەیەکی میلیتاریستی و دیکتاتۆڕیە، زۆریان پێ‌داگری لەسەر ئاشتی، دێمۆکراسی و پێکەوەژیانی گەلی کورد و تورک لە تورکیا دەکرد. ئەمە لەڕاستیدا موعەممایەک بوو کە گیرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغوڵو شارەوانی گەورە شاری تورکیا و ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغان تا ڕادەیەکەی زۆر لایەنە تاریکەکانی ئەم ڕیکەوتنەی نیوان ئۆجەلان و ئەردۆغانی دەرخست، ئەردۆغان باش دەیزانی ئەگەر ئیمام ئۆغلۆ لە جەغزی ڕاکەبەری وەدەر نەنێت و بەجۆرێ جەهەپە تووشی کێشە نەکات، دۆڕانی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا حەتیمە و بە کۆدەتاش ناتوانێ لەسەر کوورسی دەسەڵات بمێنێتەوە، بەڵام باشیش دەیزانی کە جموجۆڵێکی لەم شێوەیە دەتوانێ بەستێنی کۆمەڵایەتی و سیاسی تورکیا تووشی قەیرانی قوڵ بکات، بۆیەش بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان و کۆکردنەوەی پۆەنێکی بەڕواڵەتی گرینگی وەک پەکەکە کە چەندەین دەیە خەباتی بەدژ دەسەڵاتی تورکیا کردوە و گەورەترین قەیرانی سیاسی تورکیایە، حەولی دا بەستێنی ڕەوانی کۆمەڵگا ئامادە بکات بۆ کۆدەتاکەی، لەڕاستیدا ئەردۆغان حەولیدا بە ڕاکێشانی سرنجی کۆمەڵگا بۆ سەرکەوتنێکی سیاسی گەورە، بەستێن بۆ کۆدەتاکەی لەبار بکات. ئەوەی تا ئێستا لە تورکیا دەرکەوتوە دژکردەوەی بەربەرینی کۆمەڵگا بە دژ کۆدەتاکەی ئەردۆغانە و ڕیکەوتنی ڕواڵەتیشی لەگەڵ ئۆجەلان چۆتە پەراوێزەوە، بەم شێوەیە پەکەکە کایەکی سەرناسەر هەڵەی لەسەر ئەسپی دۆڕوای ئەردۆغان لە تورکیا کرد و پەکەکەش ناتوانێ بەر بە ڕووخانی ئەردۆغان لە داهاتوودا لە تورکیا بگرێت، دەشێ بگوترێ کە ڕیکەوتنی ئۆجەلان هەڵەیەکی ستراتژیکی گەورە بوو کە نە بەمەبەستی پەرەی دێمۆکراسی و برایەتی گەلان لە تورکیا کە بەمەبەستی خزمەت بە کۆدەتاکەی ئەردۆغان لە تورکیا کرا و ڕێکەوتنێکی فاشێڵ بوو.

لەدەسەڵاتەوە بۆ ئازادی: سەرلەنوێ وردبوونەوە لەمەجالەکانی یەکگرتوویی‌کورد

  (ڕەچەڵەک‌ناسی لێک‌دابڕاوی‌کورد) شاهۆ حوسێنی بەدرێژایی مێژووی هاوچەرخی کوردستان، یەکگرتوویی کورد و کۆمەڵگای کوردستان بەردەوام تەوەرەیەک...