شەماڵ
تەرغیبی: بینەرانی خۆشەویستی کوردکەناڵ، ئەم کاتەتان باش. لە درێژەی ڕووماڵەکانی ئەمڕۆماندا،
تایبەت بە ڕۆژی یەکشەممە، سەبارەت بە شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانان لە
ناوچەکەدا، لە خزمەت ئێوەی خۆشەویستداین. بۆ باس و بابەتی ئەمجارەمان یان بۆ ڕووماڵی
ئەمجارەمان، میوانداریی زۆر بەڕێز کاک شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکار و چاودێری سیاسییمان
کردووە کە لە ڕێگەی سکایپەوە لەگەڵمان دەبێت. کاک شاهۆ گیان، ئەم کاتەت باش.
شاهۆ
حوسێنی: منیش ڕێز و سڵاوم هەیە بۆ خزمەت بینەرانی خۆشەویست و ئازیز و دڵۆڤانی
کوردکەناڵ و حورمەتم هەیە بۆ هەموو کوردستانیانی هێژا و ئازیزم لە هەر شوێنێکی ئەم
جیهانە پان و بەرینەدا دەژین و سوپاسی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست دەکەم لە کوردکەناڵ.
شەماڵ
تەرغیبی: زۆر سوپاس. کاک شاهۆ گیان، وەک جەنابیشت ئاگاداری و بینەرانی خۆشەویستیش،
و ئێمەش هەوڵمان داوە لە کوردکەناڵەوە بەردەوام نوێترین و دروستترین لە ڕاستیدا
زانیاری و هەواڵەکانیان ڕادەست بکەین. لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا کە شەڕێکی
قورس لە نێوان کۆماری ئیسلامی و بەمشێوەیە دوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل کە دەکرێ
وەک لایەنێکی هێزی هاوپەیمانی ناوی لێ بنێین، هاتووەتە ئاراوە. لە ئەنجامی ئەم شەڕە
تاوەکو ئێستا، وەک جەنابیشت دەزانی، بەشێکی بەرچاو لە قیادەی سیاسی یان سەرکردایەتی
سیاسی کۆماری ئیسلامی لە نێو چوون، لە سەرووی هەموویانەوە شەخسی عەلی خامنەیی کە زۆر
جار وەک کۆڵەکەی خێوەتەکە ناویان لێ دەبرد. و لە هێرش و پەلامارەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا
دەردەکەوێت کە پلان و شێوازی کار و میکانیزمی لایەنی ڕۆژاوایی بۆ هێرش بۆ سەر کۆماری
ئیسلامی گۆڕانێکی بەسەردا هاتووە. گۆڕان بەو واتایەی کە دەبینین زۆرتر هەوڵ دەدرێت
بناغە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی بکرێتە ئامانج، کە دوایین نموونەی یان زەقترین
نموونەی لانی کەم تاوەکو ئێستا، کۆمپانیا نەوتییەکانی تاران بوون. پێم خۆشە بزانم
لە نەزەری جەنابتەوە، ئایا گۆڕانێکی بنەڕەتی لە شێواز و تاکتیکی هێرشەکان هاتووەتە
گۆڕێ یان نا، مەوزووعی دیکە لە گۆڕێیە؟
شاهۆ
حوسێنی: بە بڕوای من، سەرەتا ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵیان دا سێ ئامانج هاوتەریب لەگەڵ
یەکتر بپێکن. یەکەم ئامانج با بڵێین مێشکی تەفەککور و ئەندێشە و ئەقڵانییەتی سیاسی
لە نێو کۆماری ئیسلامیدا بوو. واتە شەخسی یەکەمی حوکمڕانی لە کۆماری ئیسلامیدا کە
عەلی خامنەیی بوو. عەلی خامنەیی بە مێشکی موتەفەککیر و لە ڕاستیدا بە تەوەرە و میترۆپۆڵی
ئەندێشەی حوکمڕانیی ئێستای کۆماری ئیسلامی پێناسە دەکرا، بەو پێیەی کە هەر شتێک لە
نێو کۆماری ئیسلامیدا، لە نێو چوارچێوەی ئابووریدا بێت، لە نێو چوارچێوەی سیاسیدا
بێت، لە نێو چوارچێوەی کۆمەڵایەتیدا بێت، لە نێو چوارچێوەی کولتووریدا بێت، سەرچاوە
و میترۆپۆڵی دەرچوون و ڕەچاوکردنەکەی لە بەیتی ڕێبەریدا بوو. بۆیە ئەوان هەوڵیان
دا کە لە ڕاستیدا سەرچاوەی ئایدیۆلۆژیکی و گوتەمانیی کۆماری ئیسلامی کە شەخسی عەلی
خامنەیی بوو، بپێکن. دووهەم دیاردە هاوتەریب لەگەڵ ئەو، هەوڵیان دا بەرپرسانی باڵای
سەربازی، ڕەدەی یەکی سەربازی و ڕەدەی دووی سەربازیی کۆماری ئیسلامی بپێکن، کە لەوانە
بەرپرسانی ئەرتەشی و سوپایی و بەرپرسانی باڵای سەربازی لە ڕەدە جیاوازەکانی ئەرتەش
و سوپای پاسداران و بەسیج و ستادی کوللی نیروهای موسەللەح و ناوەندەکانی ئیتیلاعاتی
و ئەمنییەتی بوو. سێهەم ناوەندێک کە هاوتەریب لەگەڵ ئەم دوو ناوەندە هەوڵیان دا ئەمریکییەکان
بیپێکن، دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بوو، کە وەک بڵندگۆی تەبلیغات و دەزگای بڵاوکەرەوەی
درۆ و دەلەسە و پڕوپاگەندەی حکوومەتی و ئایدیۆلۆژیکی، هەوڵیان دا کوێری بکەنەوە و
لە ناوی بەرن و بەم شێوەیە سیگناڵە موخەریبەکانیان کە دەیتوانی کارتێکەریی نێگەتیڤ
لەسەر ناوخۆ و لەسەر دەرەوە و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی دابنێت، ئەمانەیان کوێر
کردەوە. واتە کارتێکەرییان لەسەریان هەبوو و زەبرێکی گورزێکی کاریگەریان لێ دان.
لەوە
دەچێت لەمەوبەدوا، لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان بەو باوەڕەی کە توانیویانە
پلانی یەکەم سەرکەوتووانە جێبەجێ بکەن، واتە ئێستا ئەمریکییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن
کە بەشی هەرە زۆری پێگەکانی مووشەکی و پەهبادیی ئێرانییەکانیان پێکاوە و لە ڕاستیدا
شتێک بە ناوی هێزی بەرگرییەوە بە شێوەی ڕادار و بە شێوەی پەدافەند نەماوە. ئەوان لە
هێرشی یەکەمدا ئەمانەیان لە ناو برد. ئێستا هاتوونە پلانی دووهەم و پلانی Bی هێرشەکان کە ژێرخانی ئابووریی کۆماری
ئیسلامییە. واتە ئەو ژێرخانانەی کە بودجەی سەربازی و تێچووی ماڵی بۆ پەرەی تیرۆریزم
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو جیهانی فەراهەم دەکرد.
ئەمریکییەکان
بەم شێوەیە دەیانهەوێت، ڕەنگە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بەرنامە ئەوە بێت کە بەیانهەوێت
پێگە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو پێگە و ئەو ناوەندانەی کە تێچووی شەڕ و خەرجی
تیرۆریزم بۆ کۆماری ئیسلامی فەراهەم دەکات، لە ناو بەرن، بەو پێیەی کە کاتێک کۆماری
ئیسلامی هیچ پێگە و ناوەندێکی بۆ دابینکردنی تێچووی شەڕ لە دەستدا نەمێنێت، ڕەنگە
توانا، چونکە دەنگەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئێرانییەکان لە هەوڵدان هەندێک سیستەمی
مووشەکیی دوورهاوێژی زەوی بە هەوا لە چینییەکان و لە ڕووسییەکان بکڕن، بەڵام ئەمریکییەکان
دەیانهەوێت ئەم ناوەندانە کە تێچووی ئەم مەخازنە، ئەم کڕین و ئەو کەرەستە سەربازییانە
دابین دەکات، لە ناو بەرن. ئەمە لە لایەکەوە هەم تێچووی دابینکردنی کەرەستەی شەڕ لە
کۆماری ئیسلامی دەستێنێت، هەم ئەوەی کە کارتێکەریی دەروونی لەسەر ناوخۆی کۆمەڵانی
خەڵک هەیە. بەم شێوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە دابینکردنی پێداویستییەکان و زەروورەتەکانی
کۆمەڵگە کە ئەساسی حوکمڕانییە لە نێوان هەر حکوومەتێکدا، ئەمە لە دەست دەدات،
لاواز دەبێت و بۆی دابین ناکرێت. و بەم شێوەیە ناڕەزایەتییەکان لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا
ڕادیکاڵ و قووڵتر دەکاتەوە و دابڕانی کۆمەڵانی خەڵک و کۆماری ئیسلامی ڕادیکاڵتر دەکاتەوە.
شەماڵ
تەرغیبی: زۆر باشە. کەواتە ئێوە گەرەکتانە بڵێن بە لە نێوبردنی قیادە یان بڕیاردەرانی
سیاسی و سەربازی لە ئێران، پلانی دووهەم بریتی دەبێت لە وشککردنی سەرچاوە ماڵی و
داراییەکانی ڕژێم. و دوای ئەو لاتان وایە پلانی سێهەم چی دەبێت؟ بەڕێکردنی هێزی زەمینی؟
شاهۆ
حوسێنی: من پێم وایە بەهۆی تایبەتمەندیی جیۆپۆلیتیکی ئێران، ئەوەی کە ئێران جیۆپۆلیتیکی
بەربڵاوە. بۆ وێنە مەسەلەن ئێمە دیتمان لە کاتی هێرشی بۆ سەر عێراقدا، هێرش بۆ سەر
ئەفغانستاندا، ئەمریکییەکان بە هاوپەیمانەتی لەگەڵ بەریتانییەکان هێزی زەمینی و پیادەنیزامیان
ناردە نێو ئەم وڵاتانە. بەڵام جیۆپۆلیتیکی ئێران جیۆپۆلیتیکێکی بەربڵاوە. ئەوەی کە
ئەم ڕێژە گەورە و بەربڵاوە هێزی پیادەنیزام بکرێت، بخرێتە نێو ئێران و با بڵێین ئەو
پیادەنیزامە وەک بەو شێوەیەی کە لە عێراق یان لە ئەفغانستان دیتمان شارەکان فەتح
بکەن و شارەکان داگیر بکەن و دواتر بیگەڕێننەوە دەست خەڵک، ئەمە تۆزێک لە چاوەڕوانییەکان
بە دوورە، تۆزێک لە... بەڵام من پێم وابێت بەرنامەی سێهەمیان ئەمە دەبێت کە
بتوانن، ئەمە لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکایدا، تەنانەت لە لێدوانی ترەمپیشدا ئەمەی
ڕەت نەکردەوە، کە هێزەکانی دەلتا فۆرسی ئەمریکی، کۆماندۆکانی ئەمریکی و هێزە تایبەتەکانی
ئەمریکی بۆ هەندێک گەڵاڵەی تایبەت، بۆ وێنە بۆ بردنەدەرەوە و خاریجکردن و لە دەست
کۆماری ئیسلامی دەرهێنانی ئەم پاشکەوتە ئۆرانیۆمە ٦٠ لەسەدییەی کە غەنیی کردووە لە
ناوەندەکاندا ماوەتەوە و حەشار دراوە و هێشتا لە بەردەستی کۆماری ئیسلامیدایە، ڕەنگە
بۆ ئەم مەبەستە لەم هێزە تایبەتە کۆماندۆیە کەڵک وەربگیرێت و ئەمانە لە ئێران بەرنە
دەرەوە، لە ئێران خاریج بکەن.
و
لە بیریشمان نەچێت کاک شەماڵ، من ئێستاش لەسەر ئەو باوەڕەم کە هێزێکی کۆماندۆ و پیادەنیزامێکی
یەکجار زۆری ئیسرائیلی و ئەمریکی هەر ئێستا لە ئێران بە شێوەی هوشمەند و تاکتیکی،
بە شێوەیەکی یەکجار زۆر لەو کەسانەی کە ڕەنگە هاوپەیمانی پێ بێت یان هێرشی ئاسمانیی
پێ بێت، ئەوان خەریکن دەیپێکن. واتە ئەو بەو مانایە نییە کە کۆماندۆکان و هێزی نیزامیی
شاراوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئێستا لە ئێراندا نییە. بەهۆی ئەوەی کە ئێمە شاهیدین هەر
جموجۆڵێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، بۆ وێنە مەسەلەن ئێمەش دەبینین کە هێزەکانی
سوپای پاسداران پێگەکانیان کاتێک بەجێ دەهێڵن، دەچنە نێو قوتابخانەیەک، دەچنە نێو
کتێبخانەیەک، دەچنە نێو ئیدارەیەک یان لە شوێنێکی تر خۆیان حەشار دەدەن، بە فاسیڵەی
چەند سەعاتێک، بە فاسیڵەی کەمتر لە ڕۆژێک هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکی دەقیقەن دەگەنە
سەریان و لێیان دەدەن. ئەوە بەو مانایەیە کە هێزێکی زەمینی و کارامە و کۆماندۆی
کارئەزموودەی ئیسرائیلی و ئەمریکی هەر ئێستا لە نێو شارەکانی ئێراندایە، گەڕە دەدەن
بە هێزی ئاسمانی و موختەساتی جوگرافیی جموجۆڵەکان دەدەن بە هێزە ئەمریکییەکان. من
پێم وابێت پلانی دوای ئەمانە دەبێت کە بەم شێوەیە بۆ ڕاگرتنی هەندێک دیاردەی تایبەت،
بۆ وێنە ئەو ئۆرانیۆمە غەنییەکراوەی کە گەیشتووەتە سەرووی ٦٠ لەسەد یان ٦٠ لەسەد،
بۆ لە دەستڕەس خاریجکردنی ئەوانە لە دەست کۆماری ئیسلامی، ڕەنگە ئەم هێزانە بە شێوەی
هێرشی کاتی و با بڵێین هێرشی سەریع بۆ کورتخایەن کەڵکی لێ وەربگیرێت.
شەماڵ
تەرغیبی: زۆر باشە. کاک شاهۆ، یەکێک لەو پرسیارە گرنگانەی کە لانی کەم بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە و ڕەنگە زیادەڕۆیی نەبێت ئەگەر بڵێین ئەمە ئێستا
دەغدەغەیەکی سەرەکییە یان خەڵخەلەیەکی زەینیی زۆر گرنگە بۆ خەڵکی ئێمە لە ڕۆژهەڵات،
کە ئێمە چیمان لێ بەسەر دێت؟ کورد لە کوێی هاوکێشە و موعادەلەکاندا جێ دەگرێت؟ پێتانوایە
کە مەسەلەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و ئەو خەبەر و
هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێتەوە، هەیئەتی کورد سەردانی واشنتۆنیان کردووە، پێشوازییان
لێ کراوە، ئەوەی کە ناوە ناوە سەرکردە سیاسییەکان لە ئاستی باڵا وەک ترەمپ، وەک
ماکرۆن بە زمانی کوردی یان لەسەر کورد لێدوان دەدەن، قسە دەکەن، چیمان پێ دەڵێت؟ پەیامی
ئەمانە چییە؟
شاهۆ
حوسێنی: من پێم وایە یەکێک لە قەڵش و کەلێنە هەرە گەورەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی
کوردستان، ئێمە لە بیرمان نەچێت حاشاهەڵنەگرە کە ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت خەباتێکی
ئازادیخوازانەیە، خەباتێکی دیموکراتیکیشە. بەهۆی ئەوەی کە ئێمەی کورد کە داوای مافی
خۆمان دەکەین، کە داوای سەلماندنی مەشرووعییەتی مافی نەتەوەیی خۆمان دەکەین، نکۆڵی
لە مافی نەتەوەیی هیچ کەسێکی تر ناکەین. بۆ وێنە کاتێک فارسەکان باس لە مافی نەتەوەیی
خۆیان دەکەن، بە ئاشکرا نکۆڵی لە مافە نەتەوەییەکانی تر دەکەن. بۆیەش ئەوان فاشیست
پێناسە دەکرێن، دیکتاتۆر و پاوانخواز پێناسە دەکرێن. بەڵام ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین
کە خەباتی نەتەوەخوازانەی کورد خەباتێکی دیموکراتیکە، خەباتێکی ئازادیخوازانەیە بەهۆی
ئەوەی کە هاوتەریب لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە پشتیوانیی مافی خۆمان دەکەین، داوای مافی خۆمان
دەکەین و سوور و مکوڕین لەسەر وەدیهێنانی مافی چارەنووسی خۆمان، بەڵام لە هەمان
کاتدا ئەم مافە و ئەم شەرعییەتە بۆ هەموو نەتەوەکانی تریش قایڵین. یەکێک لە قەڵش و
کەلێنە گەورەکان کە لە خەباتی دیموکراتیک، لە خەباتی ئازادیخوازانە و مافخوازانەی
کورددا هەبوو، ئەم دابڕاوییەی ناوماڵی کورد بوو. بەهۆی ئەوەی کە جامعەی جیهانی چاوی
لێ دەکرد، بیلئەخیرە کێ نوێنەری کوردە؟ بیلئەخیرە کێ گوتەمانی مەقبووڵ و مۆردی تەئید
و پەسەندی کوردە؟ ئێستا کە ئەم هاوپەیمانییە بە وجود هاتووە، ئەم هاوپەیمانییە شێوە
و فۆرمی گرتووە، و ئەم گوتەمان و دیسکۆرسە لێکبڵاوانە لە خاڵێکدا گەیشتوونە یەک، ئێستا
کۆمەڵگەی جیهانی و جامعەی جیهانی تێ دەگات کورد یەک ماڵە، کورد یەک نەتەوەیە، کورد
یەک گوتەمانە، کورد یەک داخوازییە. ئەمە گەیشتووەتە جامعەی جیهانی و بێگومان ڕەنگدانەوەی
زۆر پۆزەتیڤتریشی دەبێت. و لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا و ڕەنگە لە مانگەکانی
داهاتوودا ئێمە شاهیدی وەرچەرخان و شاهیدی ڕویکەردی زۆر جیاوازتر لەمە دەبین. و هەر
ئەمەشە کە سەڵتەنەتخوازەکان و لایەنگرانی سەڵتەنەتخوازی و فاشیزم لە ئێرانی هەڵبزاندووەتەوە.
ئێمە کە چاو لەم میدیایانە دەکەین کە لە نێو دەستی پۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیدان،
هاوتەریب و تەریب لەگەڵیان ئەو میدیایانەی کە لە دەرەوە لەبەر دەستی سەڵتەنەتخوازەکاندان،
لە یەک ئامانجدا وەک یەک دەست نراونەتە پێش، ئەویش دژایەتیکردنی یەکگرتوویی ناوماڵی
کوردە. ئەمە نیشان دەدات کە ئەمە ڕەوتێکی دروستە، ڕەوتێکی مەترسیدارە بۆ سەر
پاوانخوازی و دیکتاتۆرییەت لە ئێران. کەوابوو ئەوەی کە کێشەیەکە کە لە ناوخۆی کۆماری
ئیسلامی هەڵبزاندووەتەوە و لە دەرەوە ڕەوتی فاشیستی سەڵتەنەتتەڵەبی هەڵبزاندووەتەوە،
نیشان دەدات کە هەنگاوێکی دروست، پۆزەتیڤ و ئەرێنییە. و بێگومان فارسەکان بە گشتی
چ پۆزیسیۆنی فارس و پۆزیسیۆنی فارس، ئەوەی کە دژبەری ئەم هاوپەیمانی و یەکگرتوویی
ناوماڵی کوردە، لەمە بە دروستی تێگەیشتووە کە جامعەی جیهانی ڕویکەرد و ڕوانگە و هەڵسوکەوتەکانی
لەمەوبەدوا لەگەڵ کورد و لەگەڵ کوردستان و لەگەڵ مافی کورد جیاوازتر لەمەو پێش دەبێت.
بۆیە ئێمە دەتوانین خەباتی کورد دابەش بکەین بە بەر لە هاوپەیمانیی کوردستان و پاش
هاوپەیمانیی کوردستان، کە لێکەوتەکانی ئەم هاوپەیمانییە لە پاش دەرکەوتنی ئەم هاوپەیمانییە
زۆر جیاواز دەبێت.
شەماڵ
تەرغیبی: کە سروشتییە ئەرکی هاوپەیمانییەکە لەم قۆناغە هەستیار و مێژووییە زۆر
قورستر دەبێت. کاک شاهۆ، ئەمەوێ سەبارەت بە مەوزووعێکی کلیدیتر باسەکەمان ئیدامە
بدەین. خۆتان ئاگادارن کە لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا، کۆماری ئیسلامی
کە دوور لە چاوەڕوانیش نەبوو، ئینتەرنێتی بە ڕووی خەڵکدا داخست و بە جۆرێک لە جۆرەکان
ئێرانی کردە زیندانێکی وەحشەتناک لە ڕاستیدا کە خەڵک دەستڕەسییان بە زانیاری نییە،
خەڵک ناتوانن ئەو جۆرەی کە پێویستە هەواڵەکان بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بگوازنەوە.
کەم
و زۆر لەملا و لەولا بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕەنگە توانیبێتیان ئەم کارە بکەن، بەڵام
تاوەکو ئێستا ڕەنگە یەکێک لە سەرەکیترین پردی پەیوەندییەکانی نێوان خەڵک لەگەڵ دنیای
دەرەوە هەر ئەم مانگی دەستکرد و سەتەلایت و بەرنامە تەلەڤزیۆنییانە بێت کە ئێمەش وەک
کوردکەناڵ یەکێک لەو پردانە بووین. پێم خۆشە لێرە فۆکۆسمان لەسەر ئەو مەوزووعە بێت.
پێتانوایە یان پەیام یان ڕاسپاردە یان تەوسیە چی هەیە کە خەڵک بیزانێت و گوێی لێ
بگرێت و ئیجرای بکات؟ چ لەم قۆناغە هەستیارە چ بۆ دوای کۆماری ئیسلامی. خەڵک دەتوانن
چۆن لەو ڕێکخراوەییەی کە هەیانبووە پێشتریش، تەبایەت بکەن و ئیدامە بدەن بۆ گەیشتن
بە سەرمەنزڵگەی ئازادی؟
شاهۆ
حوسێنی: کاک شەماڵ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێستا وەک جەنابت بە دروستی ئاماژەتان
پێ کرد، ئێران بە گشتی بووەتە زیندانێک کە قەتیس کراوە، کە دابڕاوە لە گشت ئەم جیهانە.
و ڕەنگە کۆمەڵانی خەڵکی ئێستای ناوخۆ زۆر بە دەگمەن، زۆر بە کەمی و هەندێک جار هەندێک
هەواڵی فەیک بە دەستیان بگات لە جیهانی دەرەوە، لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران. بەڵام
ئەم تێکۆشەرانەی کە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانن، بۆ وێنە هاوپەیمانیی هێزە
کوردستانییەکان، کە ئیتر من پێی دەڵێم بەرەی دیموکراتیکی یەکگرتووی کوردستان. ئەم
بەرەیە دەستڕەسی بە زانیاریی ئەسیڵ و ڕەسەن و دروست و بێگرێوگۆڵ هەیە. ئەم هاوپەیمانییە
نیشانی داوە لە ماوەی زیاد لە ٤٠ ساڵ بەربەرەکانی و خەبات بە دژ کۆماری ئیسلامی،
جگە لە سەداقەت، جگە لە ڕاستبێژی، جگە لە خەمخۆریی گەل و نیشتمان، جگە لە دڵسۆزی بۆ
کورد و کوردستان، هیچ ئاوات و ئارەزوو و مەبەست و ئامانجێکی تری نەبووە. لەم سات و
وەختانەدا تەنیا سەرچاوەی ڕاستەقینە، تەنیا سەرچاوەی متمانەپێکراو، ئەم میدیایانەی
هاوپەیمانیی هێزی کوردستانییە. من داواکارم لە کۆمەڵانی خەڵک، ئەگەر خوازیاری بیستنی
هەواڵی ڕاستەقینەن، ئەگەر خوازیاری بەدواداچوون بۆ ڕاستەکانن، ئەمە میدیای هێزی
کوردستانی هەیە. و لەم بورهە هەستیار و دژوارەدا، بۆ پاراستنی ئەهوەنی، بۆ پاراستنی
گیان، ماڵ، هەر شتێکی کە بۆ دوارۆژی پاش کۆماری ئیسلامی، ئێمە پێویستیی گرنگمان پێی
هەیە. ئێمە پێویستمان بەو لاوە شۆڕشگێڕ و خوێنگەرمانە هەیە لە ناوخۆ کە بمێنن، کە
ببن، کە حوزووریان بە زیندوویی بۆ پاش کۆماری ئیسلامی بمێنێت. ئەو ئیرادەیە، ئەو هەست
و جۆش و خرۆشە کوردستانییە لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا پارێزراو بمێنێت. کۆمەڵانی خەڵک
لە ناوخۆ پێویستە و دەبێ ڕەچاوی ڕێنماییەکان، پێشنیارەکان و ئەو دیاردانەی کە میدیای
هاوپەیمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ڕەچاوی بکەن. گوێبیستی بن و گوێڕایەڵی بن. بەهۆی
ئەوەی کە جگە لە دڵسۆزیی کوردستان، جگە لە دڵسۆزی بۆ کورد، جگە لە دڵسۆزی بۆ مافی
نەتەوەیی کورد، میدیای هاوپەیمانیی کوردستان هیچ خەمێکی تری نییە. بۆیە من
داواکارم لە کۆمەڵانی خەڵک، ئەگەر شوێن سەرچاوەیەکی ڕاستەقینە و سادق بۆ هەواڵ دەگەڕێن،
میدیای کوردستانی. ئەگەر میدیای کوردستانی ڕاسپاردەیەکی هەیە، ئەگەر میدیای
کوردستانی داخوازییەکی لە کۆمەڵانی خەڵک هەیە، تکایە ڕەچاوی بکەن، تکایە گوێبیستی
بن بۆ پاراستنی خۆتان، ماڵتان، ژیانتان، گیانتان. بۆ دوارۆژی کوردستان، ئێمە هەموو
پێکەوە پێویستمان بە یەکتر هەیە.
شەماڵ
تەرغیبی: هەر بژی، هەر بژی. زۆر زۆر سوپاس بەڕێز شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکار و چاودێری
سیاسی. سوپاس بۆ ئەوەی کە لەم ڕووماڵە لەگەڵمان بوویت. هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا
دەرفەت هەبێت و دووبارە لە زانیارییەکانی جەنابت کەڵک وەربگرین. سوپاسی دووبارە.
شاهۆ
حوسێنی: منیش سوپاسی ئێوەی ئازیز دەکەم لە کوردکەناڵی خۆشەویست. هەر بژی.
شەماڵ
نەغیبی: لەگەڵمان بن، لەگەڵتانین لە کوردکەناڵ، دەنگی ڕاستبێژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی
نیشتمان. هەر بژی.