۱۴۰۴ اسفند ۷, پنجشنبه

تێکهەڵچوونی نەریت و مۆدێڕنیتە

 

ئاخۆ ئێران خاوەنی مێژووە؟ ئاخۆ ئێرانی وەک ناسنامە، وەک بوون، مێژوومەندە، مێژوومەندە، تاریخمەندە؟

کوردستانیانی خۆشەویست، هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزم، سڵاوتان لێ بێت. لەم ڤیدیۆیەدا بە خزمەتتان گەیشتینەوە تا بە شێوەیەکی ئۆنتۆلۆژیک تیشک بخەینە سەر ئەم دیاردەیە و بنەماکان و ڕیشەکانی کێشەی نێوان کورد و ئێرانی بە شێوەیەکی زانستی و لە دەرگای فەلسەفەوە دەربخەین.

کاتێک باس لە ئێران دەکەین وەک بوون، کاتێک باس لە ئێرانی دەکەین وەک ناسنامە، لە ڕاستیدا خاوەن مێژوویەکی کۆن نییە. دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان و سەرشۆڕی و شکستی ئێرانییەکان لە ڕووسەکان. لەو سەردەمەدا بوو کە ئێران، نەتەوەخوازی ئێرانی و ئێرانیبوون وەک ناسنامە و هوویەت دەرکەوت و لە سەردەمی پەهلەویدا مۆسۆگەر بوو. کەواتە لە درێژایی مێژوودا، لە قووڵایی مێژوودا، هیچ باسێک، هیچ بوونێک لە ئێران و ئێرانی وەک ناسنامە بوونی نییە.

دەرکەوتنی ئێرانی وەک ناسنامە، وەک جیۆپۆلەتیک و وەک بوون، وەک ئەگزیستێنس، لە ڕاستیدا نە بەرهەمی ئاڵوگۆڕێکی مەعریفەتناسی، نە بەرهەمی ئاڵوگۆڕێکی مۆدێرن و دەرکەوتنی مۆدێرنیتە لە نێو ئێرانییەکاندا، بەڵکوو بەرهەم و لێکەوتەی تەحقیر و حەقارەت و سەرشۆڕی و شکستی ئێرانی لە سەردەمی قاجار لەگەڵ ڕووسەکاندا بوو.

بە پێچەوانەوە، کاتێک باس لە کورد دەکەین وەک بوون لە مێژوودا، کاتێک باس لە کوردی دەکەین، لە کوردایەتی دەکەین وەک ناسنامە، بەرهەمی ئاڵوگۆڕێکی مەعریفەتناسانەیە لە زەینی تاکی کورددا. کوردبوون بەرهەمی تێپەڕین لە ئۆبجێکتیڤبوون و دەرچوون لە ئۆبجێکتیڤبوون لە بەرکاربوونی سوژەی کوردییە، تێپەڕین بەرەو سوژەبوون، بەرەو بکەربوون، بەرەو بنیاتنانێکی سەربەخۆیانە.

بەڵام کاکڵ و ناوەڕۆک و جەوهەر و گەوهەری ئێرانیبوون وەک ناسنامە، ملکەچبوون، جۆڕایەڵبوون بە نیسبەت حوکمڕان و حوکمڕەوایە. واتە ئێرانیبوون کاکڵ و تەوەرە و ناوەڕۆکە سەرەکییەکەی ئۆبژەوانییە، ملکەچبوونی مرۆڤێک، مرۆڤەکان بۆ حاکم، بۆ حکوومەت، بۆ دەسەڵات، بۆ هێزی باڵادەستە.

 

کاتێک چاو لە ئەهمییەت و گرینگایەتی فیردەوسی دەکەین لە لای فارسەکان، ئەمە بە هۆی شیعرەکانی ئەو نییە، بە هۆی زمانی پاراوی فارسیشەوە نییە، بەڵکوو فیردەوسی بنیاتنەری لە ڕاستیدا ئایدیایەکی گرینگە لە نێو دەسەڵاتی سیاسی، لە نێو بەستێنی سیاسی ئێرانییەکاندا، ئەویش فەڕی ئیزەدی حوکمڕانە. واتە حاکم فەڕی ئیزەدی هەیە، حاکم لە لایەن ئیزەدەوە دانراوە، حاکم نێوەی خودایە لە سەر زەوی. ئەمە لە مەزهەبدا دەبێتە ویلایەتی موتڵەقەی فەقیە، لە دەرەوەی مەزهەب دەبێتە فەڕی ئیزەدی پادشاکان.

لە ڕاستیدا ئایدیۆلۆژی ئێرانی، پان ئێرانیزم و ئێرانخوازی لە سێ تەوەرە بەرهەم هاتووە. یەکەم، قودسیبوون، ئەوەی کە حاکم فەڕی ئیزەدییە، نێزەی خودایە لە سەر زەوی، ویلایەتی موتڵەقەی فەقیە، ویلایەتی موتڵەقەی بە سەر ڕەعیەتدا هەیە. لە ڕاستیدا تەوەرەی دووەم دەگەڕێتەوە بۆ سەر ڕەهابوون، واتە موتڵەقبوونی ئەم ئایدیایە. ئەم ئایدیایە ئایدیایەکی موتڵەقە. مرۆڤەکان، بوونەکان لە نێو جیۆپۆلەتیکی ئێراندا، پێویستە جۆڕایەڵی ئەم ئایدیایە بن، پێویستە ملکەچی ئەم ئایدیایە بن، حەقی بەربەرەکانی و شک و گومان لەم ئایدیایەیان نییە. و گرینگترین دیاردە ئەوەیە کە دژە مۆدێرنیتەیە.

ئەمەیە کێشەی کورد لەگەڵ ئێرانیبوون. کورد مۆدێرنە، کورد مۆدێرن بیر دەکاتەوە، کورد بەرەو مۆدێرنیتە باڵی کێشاوە، بەرەو سوژەبوون، بەرەو سەربەخۆیی، بەرەو ئیرادەی خۆبنیاتنان، بەرەو پەیوەندی ئینتەرسوژەکتیڤی نێوان مرۆڤەکان، پەیوەندییەک لە سەر شەرعییەتی سەربەخۆیی هەموو سوژە جیاوازەکان بەرهەم هاتووە. کورد وەک نەتەوە لە سەر ئەم باوەڕەیە کە کورد شەرعییەتی خۆبنیاتنانی هەیە، فارس شەرعییەتی خۆبنیاتنانی هەیە، تورک شەرعییەتی خۆبنیاتنانی هەیە، بەلووچ شەرعییەتی خۆبنیاتنانی هەیە، بۆیە سوژەیەکی مۆدێرنە، سوژەیەکی پلۆرالە و سوژەیەکی دیموکراتە.

بەڵام فارسەکان ئەو شەرعییەتە قایل نین. قودسیبوون، ڕەهایی و موتڵەقییەتی ئایدیۆلۆژی ئێرانی و نەریتیبوون، دژە مۆدێرنبوون تایبەتمەندی گرینگی پان ئێرانیزمە. ئەمە بنەما مەعریفییەکان و کێشەی تێکەڵچوونی نێوان کورد و ئێرانییە. ئێرانییەکان دژی کوردن چونکە نەریتین. کورد بەرەو مۆدێرنیتە هەڵکشاوە، بەرەو سوژەوانی و سوژەبوون. ئێرانییەکان جۆڕایەڵ و ملکەچ و ئۆبژە دەژین. کوردەکان بەرەو سوژەوانی، بەرەو خۆبنیاتنەری سەربەخۆیانە هەڵکشاون.

ئەمەیە کە ئێرانییەکان خوازیاری جۆڕایەڵی و ملکەچی هەموو بوونەکانی نێو جیۆپۆلەتیکن بە مەبەستی باڵادەستی فارس، بە مەبەستی سەروەری فارس، بە مەبەستی مۆسۆگەرکردنی بەردەوامی و دائیمی سەروەری فارس بە سەر نەتەوەکانی تر. ئەوان خوازیاری ئەوەن کە لە بوونەکانی تری غەیرە فارس لە نێو جیۆپۆلەتیکی ئێراندا بوونێکی دەستی دوو، جۆڕایەڵ و ملکەچ و بوونێک کە سەروەری فارسی قبووڵ کردووە.

بەڵام کوردەکان دژی ئۆبژەبوونن. کوردەکان سوژەن، خۆبنیاتنەرن، ڕەخسیون بەرەو ڕزگاری و بەرەو ئازادی و بەرەو دیموکراسی باڵیان گرتووە. ئەمەیە کە فارسەکان تەحەمولی کوردەکان ناتوانن بکەن، چ فارسی مەزهەبی بێت، چ فارسی غەیرە مەزهەبی.



ئیرادەی گێڕانەوە: مێژوو وەک بونیادێکی دژە-داگیرکاری

 

شاهۆ حوسێنی

ڕابردوو تەنیا کۆمەڵە ڕووداوێکی خاو و پەرتەوازەن کە ڕوویان داوە، بەڵام مێژوو بریتی نییە لەو ڕووداوانە؛ بەڵکو مێژوو بریتییە لە "گێڕانەوەیەک" کە لەسەر بنەمای هزر، ئایدیا و دیسکۆرسێکی دیاریکراو، ئەو ڕووداوانە ڕێک دەخات و مانیان پێ دەبەخشێت، دەیان کاتە حەقیقەتێک و بنەمای شووناسێکی گشتی و نەتەوەیی. واتە مێژوو هەمیشە بونیادنراوێکی مرۆییە بۆ گەیشتن بە مەبەستێکی تایبەت.

١. مێژوومەندی وەک "بوون" (Ontology)

کورد "مێژوومەندە" (Historical Being)، ئەمەش واتە کورد تەنیا "تەنێکی فیزیکی" نییە لەسەر خاک، بەڵکو "بکەرێکی هۆشیارە" کە لەناو زەمەندا شوێنپەنجەی خۆی جێهێشتووە. داگیرکەران هەمیشە هەوڵیان داوە کورد وەک "گەلێکی بێ مێژوو" یان "بەرکار" (Object) نیشان بدەن کە ڕووداوەکان بەسەریدا هاتوون. بەڵام کاتێک کورد دەست دەداتە پێنووس و مێژووی خۆی دەنووسێتەوە، لێرەدا لە "بەرکار"ەوە دەبێتە "بکەر" (Subject). ئەم گۆڕانە گەورەترین نیشانەی مێژوومەندییە.

٢. مێژوو وەک "بەرهەمی سەربەخۆ" و "ڕزگارکراو"

ئەو مێژوویەی داگیرکەر بۆ کوردی نووسیوە، مێژوویەکی "داگیرکراوە". بەڵام ئەو مێژوویەی کورد سەربەخۆیانە بۆ خۆی دەینووسێتەوە، مێژوویەکی "ڕزگارکراوە". مێژوومەندیی کورد لێرەدا دەردەکەوێت؛ کە توانیویەتی لەناو هەموو ئەم گوشار و سڕینەوەیەدا، گێڕانەوەیەکی سەربەخۆ بەرهەم بهێنێت کە تێیدا ڕابردووی خۆی بە مانا و ئامانجێکی نەتەوەیی دەبەستێتەوە.

٣. مێژوومەندی وەک "ئیرادەی بەردەوامی"

ئەوەی کورد مێژوومەندە، بەو مانایەیە کە لە هەناوی ڕووداوەکاندا "هاتووەتە دەر" و نەفەوتاوە. ئەگەر کورد مێژوومەند نەبوایە، لەناو دیسکۆرسی نەتەوە سەردەستەکاندا دەتوایەوە. بەڵام مێژوونووسیی کوردی (لە ئەمین زەکی بەگەوە تا دەگاتە مێژوونووسانی هاوچەرخ) نیشانەی ئەوەیە کە کورد خاوەن "زەینێکی مێژوویی" تایبەت بە خۆیەتی بۆ دەرچوون لە کۆیلایەتی و بن‌دەستی.

٤. مەبەستداریی گێڕانەوەی کوردی

گێڕانەوەی مێژووی کورد بە مەبەستی خزمەتکردنی "نەتەوەیی" و "ڕزگاریی نەتەوەیی" داڕێژراوە. کاتێک ئێمە باس لە میدیاکان، میرنشینەکان و شۆڕشەکان دەکەین، تەنیا باسی ڕابردوو ناکەین، بەڵکو بەدوای ڕەگەکانی "سەربەخۆیی"دا دەگەڕێین تا شەرعییەت بدەین بە داواکارییەکانی ئەمڕۆمان و بەرپەرچی ئەوی تری (فارس، عەرەب و تورک) بدەینەوە.

دەرەنجام:

گەورەترین مەترسی بۆ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت، داگیرکردنی خاکەکەی نییە، بەڵکو زەوتکردنی مافی گێڕانەوەی مێژووەکەیەتی. کورد بە چەسپاندنی مێژوومەندیی خۆی، سەلماندی کە تەنیا لە ڕابردوودا نییە، بەڵکو خۆی "ڕابردوو" دەکاتە "مێژوو" بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد بونیاد بنێت.



لەم گتووبێژەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەم خاڵانە

  1-                    کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز، پێویستی بە سێ توانایی هەیە. یەکەم توانایی مووشەکی بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتێکان...