شاهۆ حوسێنی
ئەگەر قەبوڵ بکەین کە دانووستان بریتیە لە هاتنەناو جەغز
و کۆبوونەوەی دوو یا چەند سووژەی سیاسی، خاوەن و هەڵگری ئایدەی هاوبەش، جیاواز یان
دژبەیەک، بۆ دیالۆگ لەسەر کێشە یان پرۆبلمێک و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ
ئەم کێشە و پرۆبلمە، بۆ کەم کردنەوە لە قەیرانەکانی ئەم کێشە یان پرۆبلمە، ئەوە
لەنێوان ئێران و ڕۆژئاوییەکان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی، شتێک بەناوی دانووستان
و موزاکرە لەئاراد نیە. بەهۆی ئەوەکە ئەساسەن ئەمریکێکان و رۆژئاوایەکان ئەساسەن
ئێران وەک سوژەی سیاسی بەفەرمی ناناسن، کە ڕیک وەک پرۆبلمی سەرەکی پێناسەی دەکەن
کە پێویستە لە چەک و کەرەسەکانی توندئاژۆیی دابماڵدرێت. لەبەرامبەردا ئەساسەن
ئێران بەهیچ شیوەیەک گەڵاڵەی ناوەکی، مووشەکی، پەهپادی و پشتیوانی لەڕیکخراوە
تێرۆریستی نیابەتێکانی بە پرۆبلم و کێشە نازانیت و بەمافی خۆی دەزانێت.
درێژەی بابەتەکە لە دیمانەکەدا دەتوانن ببیستن: