شاهۆ
حوسێنی
دەیەی
٩٠ سەدەی بیستەمی زایینی، دەستپێکی دەورەیەکی مێژوویی و نوێیە؛ کاتێ بەلاواز
بوونی سۆڤییەت و ڕووخانی لە سەرەتای دەیەی ٩٠، جیهان بەتێپەڕین لەنەزمی
نیونەتەوەیی دووجەمسەری، پێی نایە ناو نەزمێکی تاک جەمسەری بەڕیبەڕایەتی ئەمریکا،
ئەم دەورەیە ئەمریکا نەتەنیا خۆی پێ زلهێزیک کە لەگوێن داوەرێکی نێونەتەوەیی
دەوردەگێڕێت. ئەم ئاڵوگۆڕیە دەستپێکی دەرکەوتنی پڕۆژەگەلێکە لە سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا کە بە دەستێوەردانی نیزامی بەمەبستگەلێکی لەگوێن: مسۆگەرکردنی نەزمی
نێونتەوەیی(دەرکردنی سەددام حوسێن لەکوەیت)، پاراستن و پستیوانی لەمافی مرۆڤ و
ئەهوەنی( دەستێوەردان لەقەیرانی بۆسنی)، هێرشی بەرگریانە(هێرش بۆسەر تالیبان) و
هێرشی پێشدەستانەی بە مەبەستی پاراستنیئەهوەنی(ڕووخاندنی سەددام) دەردەکەون.
جگە
لە قەیرانی بۆسنی لە ئەوڕروپا، دەستێوەردانەکانیتری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و
ئەفغانستان نیشانیدا کە ڕووخاندنی حکوومەتەکان و داگیرکردنی نیزامی
ژێئۆپۆلەتیکەکان، نەتەنیا بەرهەمەکەی دێمۆکراتیزاسیون نەبوو کە ئاڵۆزی و بشێوی
زیاتری بەدوودا هاتو بەگشتی پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو نەبوو.
ئەمە
ئەزموونێکی گرینگ بوو کە ئەمریکێکان بە پلان و ستراتژێکانیان بۆ پارستنی ئەهوەنی
نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا بچنەوە، ئەم پێداچوونەوەیە لەوە دەچێت کە ئەمجارە
ئەمریکێکانی گەیاندۆتە ئەم قەناعەتە کە لەجیات ڕووخاندنی حکوومەت، حاکمەکان بکەنە
ئامانج و مەجالێکی سەربەخۆ بە کۆمەڵگەکان بدەن تا خۆیان بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە و
ئەکتیڤ، جێگۆڕکێ بە دەسەڵات بکەن. وێدەچێت ئەمریکێکان چیتر مەبەستیان
هەناردەکردنی دیمۆکراسی و بنیادنانەوە وڵاتەکان نەبێت، ئەوان لەڕیی بەستنەوە، سوان
و لەناوبردنی حاکمەکان و هەڵکەوتەکانی بان سێگۆشەی دەسەڵات، حەول دەدەن بە
ئامانجەکانیان بگەن.
دەشێ
بگوترێ کە ئەم ئاڵوگۆڕیە بە دەرکەوتنی تڕامپ دەستی پێکردوە، تڕامپ لە دەوری
یەکەمی سەرۆککۆماریدا بە لێدانی قاسم سولەیمانی وەک مێمعمار و باوکی تێرۆریزمی کۆماری
ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەم ستراتژیەی دەست پێکرد، لەشەڕی دوازدە ڕۆژەی دژ
بە ئێران، هاوکات لەگەڵ ئیسرائیل نەتەنیا پێگە ئەتۆمێکانی ئێران، کە
فرماندەباڵاکانی نیزامی ئێرانی هاوکات لەگەڵ زانا ئەتۆمێکان پێکا و لەناویبردن.
بەڵام
لووتکەی ئەم ستراتژیە بێگومان بە گرتن و ڕاپێچی بەردەم دادگاکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ
و خێزانی وەک کەسەی یەکەمی وێنۆزۆئۆلا دەرکەوت. دەشێ بگوترێ بەم دیاردانەوە
ئەمریکا دەستێوەردانە کلاسیکەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستویەکەمی
بەجێ هێشتوە و پالنێکی نوێی بۆ پاراستنی ئەهوەنی نیونەتەوەیی و نەزمی نیونەتەوەیی
دەست پێکردوە.
ئەمەی
گرینگە ئەمەیە کە ئەم ستراتژیە ڕەنگە لەکۆتا زەماندا بتوانێ هەڕەشەکان دابمرکێنێت،
بەڵام ئاخۆ دەتوانێ لەدرێژەدا ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بەرهەم بهێنێت و پێکانی حاکمەکان،
حکوومەتەکان ئاڵوگۆڕیان بەسەردابێت و کۆمەڵگەکان بتوانن، بەرەو ئازادی و پێشکەوت و
ئاوەدانی هەنگاو بنێنن؟ ئاخۆ ئەم ستراتژیە لێکەوتەکەی دەتوانێ دەرکەوتنی
کایەکەرانی نوێ لەئاستی نێونتەوەیی بێت و ئەم کایەکەرانە پشتیوان و یاردیدەدەری
نەزمی نێونتەوەیی و ئەهوەنی نێونەتەوەیی بن؟
ئەم
ستراتژیە کە دەشێ وەک ستراتژی "پەسا دێمۆکراسی هەناردەکراو" باسی
لێوەبکرێت، دەشێ خاڵی پێوەندی مێژوو، دەسەڵات و ئەخلاقی سیاسەتی نێونەتەوەیی بێت.
واشینگتۆن و جیهان خەریکی ئەزموونکردنی ڕێگایەکی نوێن کە لە کورتمەودادا پۆزەتیڤ
دەنوێنێت، بەڵام بۆ دەرکەوتنی ئاکامی درێژخایەن دەبێ چاوەڕوان بین.
بەباوەڕی
نووسەری ئەم دێڕانە، ئەمریکا لە ڤێنۆزۆئێلا خەریکی تاقیکردنەوەی پلانێکە بۆ ئێران،
بە تایبەت لەپاش شيڕی دوازدە ڕۆژە، وڵامەکان و کردەوەکانی ئێران، دژ بە ئیسرائیل و
ئەمریکا هەڕەشە ئامێز بوە. زۆر لەوەدەچێت ئەمریکا بەبیانووی کووشتنی شاروومەندانی
ناڕزای، ئەمجارە هێرش و زەبرێکی کاریگەر لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئێرانی، خامنەیی و
بنەماڵکەی بدات و بەلەناو بردنی سەری حکوومەت، بەدەنی بێسەر و مێشکی کۆماری
ئیسلامی لەلایەن کۆمەڵگای وەزاڵەهاتوو بڕوخێت.
