۱۴۰۴ دی ۱۴, یکشنبه

شۆڕش لەگوێن دابڕانی بنەمایی لە عەقڵی سیاسیدا

 

شاهۆ حوسێنی

هەرکاتێ دەسەڵاتێک شەرعییەتی خۆی لەدەست دەدا، ئەو دیاردەیەی کە چارەنووسی ئاڵوگۆڕی سیاسی دیاری دەکات، نە بەتەنیا دەرکەوتنی قەیران، کە خۆپەرێزی یان خۆبواردنی دەسەڵات لە بەرهەم‌هێنانەوەی پێکهاتەیی مەشرووعییەتە، واتە سیستم نەتوانێ بەشێوەی یاسایی، چاوەڕوان‌کراو و ڕێک‌وپێک توانایی ئیدارەی گشتی کۆمەڵگا لە سەربنەمای ئیرادەی کۆمەڵگا دەستەبەر بکاتەوە؛ واتە پڕۆبلم نە ڕێژەی ناڕزایەتی کۆمەڵایەتی، کە توانایی نیزامی سیاسی بۆ وەرگرتن، دیتن و قەبوڵی ئەم ناڕزایەتیانەیە بەمەبەستی سازکردنی ئاڵوگۆڕی لەناو لۆژیکی حوکمڕانی و گوتاری حوکمڕانیدا.

لەکۆمەڵگا دێمۆکراتیکەکاندا: هەڵبژاردن، گەریانی دەسەڵات و مێکانیزمی نوێنەرایەتی لەگوێن پێکهاتەی ناوخۆیی سیستمەکان دەور دەگێڕن. ئەوان ناڕزایەتێکان وەردەگرن، دەیپاڵێون و دەیگۆڕن بۆ ئاڵوگۆڕی ڕێفۆرمیکی دەسەڵات و سەرلەنوێ بەرهەم‌هێنانەوەی ڕزامەندی سیاسی؛ هەر بۆیەش قەیرانی شەرعییەت لە کۆمەڵگا دیمۆکراتیکەکاندا، ناگاتە ئاستی دابڕاوی بنەمایی، بەهۆی ئەوەکە بەردەوام، لەگوێن پڕۆبلمێکی خاوەن مەجال و ئیمکانی چارەسەری لەناو عەقڵی پیکهاتەییدا فام دەکرێت. بەڵام لەکۆمەڵگا نادێمۆکراتیکەکاندا، کە کاناڵەکانی رێفۆرمیک و مەەنی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەی شەرعییەت کپ‌کراوە و گیراوە، بەجۆرێ کە هەڵبژاردنەکان، گەڕیانەکان، جێگۆڕکێی مۆرەکان ڕواڵەتین و ناڕزایەتێکان مەجالی چارەسەری پێکهاتەییان نیە، قەیرانی شەرعییەت لە ئاستی ناکۆکی کارکردی بانتر دەڕوات و دەبێتە پرسیارێکی بنەمایی لەمەر حەقانییەتی دەسەڵات، حەقیقەتی‌سیاسی و گومان لە مەجالەکانی ملکەچی و گوێ‌ڕایەڵی گشتی.  لێرەدا ئیتر قەیران بەتەنیا دەرخەری فەشەڵی دەسەڵات و نەزمی سیاسی نیە، بەڵکە هێمای ڕووخانی عەقڵی سیاسیە، عەقڵێکی کە نەزمی فەشەڵی لەسەر ئەساسی خۆی مانادار دەکرد. لەوەها دۆخێکدا، دژکردەوەکانی دەرەوی پێکهاتەیی لەگوێن ناڕزایەتی و شۆڕش نە بەتەنیا دژکردەوەیەکی هەستەکی کە لێکەوتەی لۆژیکی ناموومکینی سەرلەنوێ بەرهەم‌هێنانەوەی شەرعییتە لەلایەن پێکهاتەی مەوجود.

بەڵام پێویستە زۆر هەستیارانە چاو لە شۆڕشەکان بکرێت و شرۆڤە بکرێن. بەهۆی ئەوەکە بەشێکی هەرە زۆری شۆڕشەکان هەرچەند ئاڵوگۆڕی و دابڕانی پێکهاتەییان سازکردوە، بەڵام هیچ‌کات نەیانتوانیوە دابڕانی بنەمایی بەرهەم بهێنن، بەهۆی ئەوەکە بەر لەشۆڕش دابڕانی ڕادیاکاڵ لە عەقڵی سیاسی و ئێپیستمەگەلێکی بەرهەم‌هێنی نەزمی نامشەرووعی پێشوودا ساز نەبوە.واتە دابڕاوێکی تەئسیسی بەمانای دابڕانێکی بنەمایی لە ئێپیسمتە کۆنەکان ڕووی نەداوە، لەوەها دۆخێکدا ئەمەی ئیتر بەرگە نەگیراوە فۆڕمی حوکمڕانی، حوکمڕان و پێکهاتە ڕواڵەتێکانە نە ماناکان، حەقیقەتەکان و پێکهاتەی زەینی و لۆژیکی پێناسەکان. واتە سەرلەنوێ جیهانێکی زەینی لەمەر حکوومت، حوکمڕانی، دەسەڵات و سوژەڤانی بنیاد ناندرێتەوە. بۆیەش شۆڕشەکان بەردەوام دەبنەوە.

هەر بۆیەش جیاوازی شۆڕشەکانی کە لێکەوتەکەیان دێمۆکراتیزاسیونە لەگەڵ ئەم شؤڕشانەی دیکتاتۆڕییەت و پاوانخوازێتی بەرهەم دێننەوە نە لە ڕێژەی ناڕزایەتێکان، بەربڵاوی و گشتگیری ناڕزایەتێکان کە لە چلۆن ماناکردنەوە و وەڕگێرانی زەینی ناڕزایەتێکاندایە.




 

لەم گتووبێژەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەم خاڵانە

  1-                    کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز، پێویستی بە سێ توانایی هەیە. یەکەم توانایی مووشەکی بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتێکان...