(ڕەچەڵەکناسی ڕووخانی ڕژێم دوور لە ئازادی وەک لێکەوتە)
شاهۆ
حوسێنی
لە
شرۆڤەی دۆخی سیاسی ئێران بەردەوام گریمانیەکی هەڵە لەئارادایە: ڕووخانی ڕژیمێکی
پاوانخواز، لێکەوتەکەی دێمۆکراسی و ئازادیە. ئەم باوەڕە تایبەتیمەندی ئۆبژەکتیڤی،
دزەکردووی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیە کە سرنجی ئەوتۆ ناداتە دیاردە زەینی و
کلتوورێکانی کۆمەڵگا بۆ ئاڵوگۆڕی. بەڵام سرنجێکی ورد بۆسەر ئاڵوگۆڕێکانی سەد ساڵی
ڕابڕدووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەریدەخات، کە ئەم چاوەڕوانیە نەتەنیا ساویلکانە
کە ڕێک دژە شرۆڤەیە. ئەزموونی مێژوویی لەئێران دەرخەری ئەم ڕاستێیە کە هەر جۆرە
ئاڵوگۆڕیەک لە فۆڕمی ڕواڵەتی حکوومەتدا( ڕووخانی پاشایەتی و دەرکەوتنی کۆماری یان
بەپێچەوانە ڕووخانی کۆماری و دەرکەوتنی پاشایەتی)، بەبێ ئاڵوگۆڕی رادیکاڵ لە
لۆژیکی دەسەڵات، سوژەی کۆمەڵایەتی، کلتووری سیاسی نەریتی و پەرەنەگرتنی سوژەڤانی،
بەهیچ شێوەیەک لێکەوتەکەی نەزمێکی دێمۆکراتیک، دیمۆکراتیزاسیون و ڕووخانی
دیۆکاتۆڕییەت و کلتووری پاوانخوازێتی لە ئاسۆی سیاسیدا نیە، بەڵکە لە خۆشبینانەترین
حاڵەتدا، ئەمەی وەک لێکەوتە دەتوانێ دەربکەوێت: نەزمی "هیبریدیە".
نەزمی
هیبریدی
نەزمی
هیبریدی چەمکێکە بۆ شرۆڤەی نەزمگەلێکی سیاسی کە لەواندا توخمە ڕواڵەتێکانی
دێمۆکراتیک لەگوێن هەڵبژاردن، حیزبی سیاسی و دابەشکاری هێزی دەسەڵات دەرکەوتوە،
بەڵام لۆژیکی حاکم، بەڕێوەبەری پاوانخوازانەیە کە هەڵچنراو لەسەر بنەمای بەقا و
پاراستنی دەوام، هێژمۆنی و دەسەڵاتی خۆیە، نە بۆ بەشینەوەی دەسەڵات و وڵامدەری
ڕاستەقینە. ئەم نەزمە نە قۆناغێک بۆ تێپەڕینە بەرەو دێمۆکراسی و نەگەڕانەوەیە بۆ
پاوانخوازێتی کلاسیک، بەڵکە تێکەڵاوێکە لە شەرعییەتی هەڵبژاردن و سانترالیزمی
دەسەڵات.
مێکانیزمەکانی دەرکەوتنی نەزمی هیبریدی لەڕاستیدا دەشێ بە چوار تایبەتمەدنی
دەستنیشان بکرێت:
1-
هەڵبژاردنی فیلتێرکراو: ڕەوتی هەڵبژاردن بوونی هەیە،
بەڵام هەڵکەوتەکان، پاڵێوراوەکان و لۆژیکی ڕکابەرێتی لەژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ
دایە و هەڕەشەیەک بۆ دەوامی دەسەڵات نیە.
2-
گەڕیانی کۆنتڕۆڵکراوی هەڵکەوتەکان: ئاڵوگۆڕی لە سیمای
ڕواڵەتی پاڵێوراوەکان و کاربەدەستان هەیە، بەڵام پێکهاتەی دەسەڵات، ڕەوتی گەڕیانی
دەسەڵات و لۆژیکی دەسەڵات نەگۆڕە.
3-
بەکەرەسەکردنی مێکانیزمەکانی یاسایی و پێکهاتەکان:
یاساگەل و پێکهاتەکان تەنیا لەگوێن کەرەسەی دەستەبەرکردنی شەرعییەتی دەوامی
دەسەڵات کەڵکیان لێوەردەگیرێت، نە لەگوێن ڕەوتێک بۆ گارانتی مافی گشتی و
لغاوکردنی سەرڕۆیی دەسەڵات.
4-
هەڵکردنی سنووردار لەگەڵ دژایەتی و ڕەخنە: ناڕزایەتی و
ڕەخنە سنووردارە و تا مەجالێک ئیزن پێدراوە کە هەڕەشەیەک بۆ بەقای دەوامی دەسەڵات
و حکوومەت نەبێت، دەنا سەرکووت دەکرێ.
ئەم
چوار مێکانیزمە نیشان دەدا کە نەزمی هیبریدی، نەهەڵکەوتە و بەرهەمی داڕێژراوی
دەسەڵات و دەوامی کۆمەڵایەتی، کلتووری و سیاسی دەسەڵاتە.
لۆژیکی
بەقا
لۆژیکی
حاکم بەسەر لۆژیکی بەقادا مسۆگەر کردنی دەوامی حکوومەتە، بەپێچەوانەی لۆژیکی نەزمی
دێمۆکراتیک کە ئامانجی ئەو گەڕیانی دەسەڵات، وڵامدەری و چاوەدێری بەرامبەرە،
لۆژیکی بەقا دژبەری هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی ڕادیکاڵ و راستەقینەیە. کەوابێ لۆژیکی
بەقا نەتەنیا لەئاستی حکوومەتدا، کە لەئاستی کۆمەڵگاشدا بەرهەمهێنەرەوە، گەڕانتی و
دەوامی نەزمی هیبریدیە.
کلتوری
سیاسیو کۆمەڵگای ئەتۆمیزە
یەکێک
لەگرینگترین بەربەستەکانی دێمۆکراتیزاسیون، کۆمەڵگای ئەتۆمیزەیە، کۆمەڵگایەک کە
لەودا پێوەندی هاوتەریب و متمانەی کۆمەڵایەتی لاوازن و پێکهاتەمەدەنێکانی کە
بتوانن دەسەڵات لغاو بکەن یان بونیان نیە یان زۆر لاوازن. کلتووری سیاسی زاڵ لەوەها کۆمەڵگایەکدا
"پاوانخوازگری و ڕزگاریکەرخوازیە، واتە شاروومەندان چاوەڕێن ڕزگاریکەرێک
سیاسی لەدەرەوەی هێزی کۆمەڵگا و بان کۆمەڵگادا دەربکەوێت و ڕزگاریان بکات،
سوژەڤانی دەرنەکوتوە و ڕیکخراوەکان لەدەرەوەی عەقڵیەتی سوژەڤانێوە دەرکەوتوون. ئەم
دۆخە بەستێنێکی لەبار بۆ دەرکەوتنی نەزمی دێمۆکراتیک نیە، هەر بۆیەش لە باشترین و
بانترین ئاستا دەتوانێ هەڵگری نەزمێکی هیبریدی بێت.
ناڕزایەتێکان:
دژ بە حکوومەت نەک دژ بە دەسەڵات
ناڕزایەتی
لە ئیران دەریخستوە کە بەشی هەرە زۆریان دژ بە حکوومەتن، بەڵام بەهیچ شیوەیەک
کلتووری باوی دەسەڵات و زاڵێتیان نەکردۆتە ئامانج، ئەوان هێشتا حەولیان نەداوە بۆ
سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شیوازی گەریانی دەسەڵات و داڕشتنەوەی سەرلەنوێی سەرچاوەی
شەرعییەتی دەسەڵات. بەکورتی دەسێ بگوترێ کە لە ئێران ناڕزایەتێکان لەجیات ڕەخنە لە
پێکهاتەی نەزمی دەسەڵات، تەنیا ئامانجیان گوڕینێ ڕواڵەت و سیمای حاکمەکانە. هەر بۆیەش ئەگەر حکوومەتەکانیش بڕوخێن، چونکە سوژەی
کۆمەڵایەتی و کلتووری سیاسی نەگۆڕ ماوەتەوە، ئاکامێکی بانتر لە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی
پاوانخوازێتی و نەزمی هیبریدی نابێت.
ئەم دۆخە نیشاندەری ئەم ڕاستێیە کە لەئێران ڕووخانی
حکوومەتێکی پاوانخواز بەم سێ هۆکارە ئتوماتیک گەڕانتی ئازادی و دێمۆکراسی نیە:
یەکەم؛ لۆژیکی بەقا: کە ئامانجی مسۆگەر بوونی دەوامی
حکوومەت، دەسەڵات و زاڵێتیە، واتە هەر ڕەوت و هاوپەیمانەتیەک بگاتە دەسەڵات،
دەسەڵات چۆڵ ناکات و نەگۆڕ دەمێنێتەوە.
دووهەم؛ کۆمەڵگای ئەتۆمیزە: غیابی سوژەڤانی وەک بنەمای
پێکهاتەمەدەنێکان و کۆمەڵگای مەدەنی و لەئاکامدا غیابی پێکهاتەگەلی مەدەنی و
کۆمەڵگای مەدەنی
سێهەم؛
خۆبواردن لە دیمۆکراسی: ناڕزایەتێکان و ئاڵوگۆڕیە سیاسێکان لە ئێران، بۆشن لە زەین
و مێنتالیتەی دیمۆکراتیک و لێهاتوویی کلتووری و مەعریفی دیمۆکراتیک.
بەو
پێیە دەشێ بگوترێ کە نەزمی هیبریدی نە لێکەوتەیەکی سوتفەیی، کە ئاکامی لۆژیکی دۆخی
کلتووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی کۆمەڵگای ئێرانە. هەر جۆرە حەول و کۆششێک بۆ
دیمۆکراسی و دێمۆکراتیزاسیون لە ئێران وەک بنەما و بەستێن، پێویستی بە ئاڵوگۆری لە
سوژە، کلتوور، زەین، مێنتالیتە و پێکهاتە زەینی و مەعریفێکان هەیە.
