شاهۆ
حوسێنی
ئەم شرۆڤەیە لەسەر ئەم گریمانەیە هەڵچنراوە کە لەگەڵ ئەوەدا هێرشەکانی ئیسرائیل دەوامێکی چەند حەوتەیی لەوانەیە هەبێت، بەڵام پەلە ناکێشێتە شەڕیکی ناوچەیی و گشتگیر لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەم گریمانەیە لەسەر بنەمای شرۆڤەی پێکهاتەی ژێئۆپۆلەتیکی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوین، فۆڕماسیونی هاوبەندی(ائتلاف)، دەوری کایەکەرانی حکوومی و ناحکوومی و ئەولەویتی ستراتژیکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵچنراوە.
-
غیابی هاوپەیمان و هاودەنگی ناوچەیی
ئێران
لە ئاستی ناوچەیی و لەئاستی فەرمیدا هیچ حکوومەتێکی یەکگرتووی بەهێز و جێگای
متمانەی لەگەڵدا نیە. کۆی گشتی یەکگرتوانی کۆماری ئیسلامی ڕێکخراوەگەلێکی
تێرۆریستی و کایەکەرانی ناحکوومی وەک حەشدی شەعبی، حەماس، حیزبووڵڵا و حووسێکانن،
کە بەشی هەرە زۆری ئەمانەش یان لەناو چوون، یان ئەوەندە لاوازن کە مەجالی بەشداری
لەشەڕێکی بەربڵاو و درێژمەوادی ناوچەییان نیە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل هەم
لەناوچە و هەمیش لەئاستی جیهانیدا یەکگرتووی وەک ویلایەتەیەکگرتۆکانی ئەمریکا و
ئەوڕووپای هەیە.
-
تێبینێکانی
کایەکەرانی بەهێزی ناوچەیی
وڵاتانی
گەورەی ناوچە وەک: عەڕەسبتان، ئیمارات، میسر و تورکیا نە تەنیا یەکگرتوویی
ستراژیکیان لەگەڵ ئێران نیە، کە لە کێبڕکێی ژێئۆپۆلەتیکی دان، عەڕەبستان وەک
مێترۆپۆلی جیهانی ئیسلامی لە سەر قەڵشی سووننە- شیعە لەگەڵ ئێران دایە و تووڕەیە
لە پستیوانی حووسێکان لەلایەن ئێرانەوە کە هێرشی نیزامیان کردۆتە سەر عەڕەسبتان،
ئیمارات کێشەی ژیئۆپۆلەتیکی لەسەر سێ جەزیرە لەگەڵ ئێران هەیە، میسر پێوەندی
دیپلۆماتیکی لەگەڵ ئێران نیە و تورکیاش هاوپەیمانی ستراتژیکی لەگەڵ ئێران نیە و
بگرە لەسەر تێکهەڵچوونەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە پاڵپشتی ئازەربایجان بوو،
لەگەڵ ئێران لە کێشە دایە. بەگشتی ئەم وڵاتانە پێوەندی لەگەڵ رۆژئاوا و پەرەی
ئابووری و پێوەندی بەربڵاوی ئابووری لەگەڵ رۆژئاوا بۆخاتری ئێران تێکنادەن.
-
دوورەپەرێزی
ئیسرائیل و ئەمریکا لە شەڕێکی گشتگیر
هێرشی
ئیسرائیل بۆسەر ئیران لەوە دەچێت مەبەستی لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی لەریی لەناو
بردنی ناوەندەکانی ئەتۆمی، نیزامی، مووشەکی و ژێرخانەکانی ئابووری بێت، تا ئیتر
نەتوانێ هەڕەشە بێت بۆسەر ئیسرائیل.
شرۆڤەی دەرکەوتنی شەڕیکی بەربڵاوی ناوچەیی لەپاش هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەسەر بنەمای بەرچاوڕوونی مەیدانی، هاوسەنگی هێز، و کردەوەی کایەکەرانی ناوچەیی، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە ئێران حکوومەتێکی پەراوێزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە، لایەنگرانی یان لەناو چوون وەک سووریا و یان لاواز و بێکەلک بوون وەک حەماس و حیزبوڵڵا، لەلایەکیتریش دۆخی ناوخۆیی ئێران و قەڵش و کەلێنی گەورەی دەسەڵات و کۆمەڵگا لەلایەک و وێرانی ئابووری لەلایەکیتر ئەگەرەکانی پەرەی شەڕی لەلایەن ئێرانەوە لاواز کردوە.