شاهۆ
حوسێنی
بەردەوام
ڕۆژانە و لەژیانی ئاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووریدا چەمکی ئازادی دەبیسین و دەیڵێن:
توانایی دەرخستنی خواستەکان، دەرچوون لە کۆتوبەند، ئازادی هات و چۆ، ئازادی ڕادەڕبڕین،
ئازادی هەڵبژاردن و هەڵبژێردارن، ئازادی بیر و ڕا و..... هتد. ئەمانە هەمووی دەربڕ
و دەرخەری مافێک و مەجالێکن لەدەرەوەی مرۆڤ. بەڵام ئازادی بانتر لە دیاردەیەکی دەرەکی
لەگوێن ماف و مەجال، چەمکێکی بنەمایی ئانتۆلۆژی بوون و وجودە.
بەباوەڕی
من بەڵام ئازادی دۆخێکی زەینی و دەروونیە بەمانای مەجالی بوون، خۆبنیادنان، دەرکەوتنی
سەربەخۆیانە و سەربەستانە .
بەگشتی
من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئازادی بەشێکی لەپێوەندی لەگەڵ "خود" دایە و بەشێکی
لەپێوەندی لەگەڵ "ئەویتر"دایە.
---
ئازادی لە پێوەندی لەگەڵ "خود"دا، بەمانای
دەرکەوتن و وەدیهاتنی خۆدئاگاییە، واتە بوونێک دەتوانێ هەست بەئازادی بکات کە بەخۆدئاگایی
گەیشتوە، واتە سەرچاوەی فام، ئاگایی و تێگەیشتوویی لە زەین و دەرونی
"خود"دا بێت، شووێنکەوتووی هیچ ئایدۆلۆژیەک نەبێت، واتە هیچ ئاگاییەک،
فام و تێگەیشتوویەک بەسەر مرۆڤدا نەسەپێندرێت.
---
ئازادی لەپێوەندی لەگەڵ "ئەویتر"دا، بەمانای
مەجال و شەرعییەتی بوونی ئەویتر، واتە ئەویتری بەرامبەری "خود"یش، هەر
وەک خۆد، سەربەخۆیانە و سەربەستانە مەجالی بوون، دەرکەوتن، خۆبنیادنان و خۆ بەرهەمهێنانی
هەبێت، واتە ئەویتریش هەر وەک "خود" مەجالی وەدێهێنانی سەربەخۆیانەی
ئاگایی هەبێت.
بەکورتی
من دەڵێم ئازادی یانی:
توانایی
بوونو سەیروورەتی مرۆڤ، بەشەرتێک کە هەم خۆی بنیاد بنێت و هەم مەجالی خۆبنیادنان
بە ئەویتر بدات.
