۱۴۰۴ بهمن ۱, چهارشنبه

Interview mit Shaho Hosseini, kurdischer Journalist, beim Rojhelat TV


 

نوێیترین گتووبێژم لەگەڵ ڕۆژهەڵات تی‌ڤی

پێشکەشکار

کاک شاهۆ حوسێنی، شڕۆڤەکاری سیاسی لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە بەشی بەرنامەکە لەگەڵمان دەبێت. کاک شاهۆ سڵاوت لێ بێت و زۆر بەخێر بێیت بۆ بەرنامەی "زیاتر لە هەواڵ". ئەوەی کە جەنابت ئاگاداری، کێشەکانی نێوان دەوڵەتەکان زۆرتر بوون، بەتایبەتی یەکێتی ئەوروپا یەکەمجارە ئاوا هەڵوێستێکی هەبێت سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران. گرنگی ئەم هەڵوێستە چییە؟ بەتایبەتی کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە بڕیارنامەیەک دەربکرێت، ئەگەر بێت و سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

**شاهۆ حوسێنی

بە بڕوای من لە پاش شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، شۆڕشی ژینا، یەکێتی ئەوروپا شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆڕێکی زۆر جیدی و بنەڕەتی بەسەردا هاتووە. وە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێتی ئەوروپا هەر زوو بەو ئەنجامە گەیشت کە لەسەر گەڵاڵەی ناوەکی لەگەڵ ئێران ناتوانن بگەنە ئاستێکی چاوەڕوانکراو. وە لە پاش ئەو لێدوانە یەک لە دوای یەکانەی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، یەکێتی ئەوروپا لە ڕاستیدا وەک ئەندامانی پێنج کۆ یەک کە بەشدار بوون لە بەرجام، ئەوانە میکانیزمی ماشەیان بۆ ئێران چالاک کردووەتەوە.

ڕەوتی ڕووداوەکانی دواییش، واتە دەرکەوتنی نوێترین شۆڕشی دژ بە دیکتاتۆریەت لە ئێران و کوشتارێکی بەربڵاو و بێبەزەییانە و وەحشیانەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ئیتر یەکێتی ئەوروپا بەو قەناعەتە واقیعییە گەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی مەشرووع بۆ پەیوەندیگرتن و بۆ مامەڵەکردن نییە. من زۆر دەمێکە لەسەر ئەو باوەڕەم کە لە پاش شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت دوو زلهێزی یەکێتی ئەوروپا، واتە ئەڵمانیا و فەرەنسا، وەک حکومەتێک و وەک سیستمێکی حکومڕانی چاو لە کۆماری ئیسلامی ناکەن، بەڵکو لە چەشنی گرووپ و ڕێکخراوەیەکی توندڕەوی تیرۆریستی بناژۆخواز چاوی لێ دەکەن.

شێوازی لێدوانەکانیان، بەتایبەت بەڕێز فریدریش مێرتز، سەدری ئەعزەمی ئەڵمانیا لە لێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زۆر بە ڕاشکاوی و بە شێوەیەکی ڕوون و بە شێوەیەکی زۆر تەحقیرئامێز ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی مەلاکان - دەقیقەن ئەمە دەستەواژەیەکە کە بەکاری دەهێنێت - باس لە کۆماری ئیسلامی ناکات، دەڵێت ڕژێمی مەلاکان دەڕووخێت و گەیشتووەتە کۆتایی. بۆیە بە بڕوای من شێوازی مامەڵەکردنی یەکێتی ئەوروپا لەمەودوا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شێوازێکی زۆر ڕادیکاڵ و جیاوازتر دەبێت.

ئەوان بەتەمان سوپای پاسداران ببەنە لیستی تیرۆرەوە، لە هەمان کاتدا کە پێشتر هەندێک لە وڵاتانی بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە بلۆکی پێشووی ڕۆژهەڵات بوون و ئیسپانیا و بەشێک لە نوێنەرانی ئیتاڵیا، ئەوانە زۆر بە جیدی دژایەتی ئەو شتە بوون، بەڵام ئێستا بەپێی لێدوانەکان و بەپێی ئەو داتایانەی لە هەڵوێستەکانی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا دێتە دەرەوە، کۆدەنگی و ئیجماعێک هەیە لەسەر ئەوەی کە مامەڵەکانیان و هەڵسوکەوتەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەسەر پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ و کوشتاری بێبەزەییانە و بێڕەحمانەی خۆپیشاندەران بێت.

بە بڕوای من پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا هەنگاوی زۆر بەربڵاوتر و جیدیتر هەڵدەگرێت، کە سەرەتاییترین هەنگاوەکەی خستنی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆردا، کە بە ڕاستیش ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستییە و لەو کوشتارە بێبەزەییانە و تیرۆرە بێبەزەییانەی لە شەقامەکانی ئێران کردوویەتی، بۆ ئەوروپا ئەمە بە ڕوونی و ئاشکرایی دەرکەوتووە. ئەمە دەتوانێت بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر گران تەواو بێت، بەتایبەت ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات بە هەموو شێوەیەک بەقای حکومڕانی خۆی بپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا کە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کێشەی بنەڕەتی و قووڵدایە، پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ ئێرانییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەبوو، کە ئێستا بە هەڵوێستەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەو چاوەڕوانییەی کۆماری ئیسلامیش پووچەڵ دەبێتەوە.




لەم گتووبێژەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەم خاڵانە

  1-                    کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز، پێویستی بە سێ توانایی هەیە. یەکەم توانایی مووشەکی بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتێکان...