✍:شاهۆ
حوسێنی
کورد لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان چوارپارچە بوە:
پارچەی
یەکەم: نەتەوەخوازن، شوێن شووناس و بوونێکی سەربەخۆ لەگوێن سوژەیەک و بوونێکی خۆبنیادنەر
کەوتوون، ئەوان لەسەر ئەم باوەڕەن کە وەک هەموو سوبژەکانیتر ماف و شەرعییەتی بنیادنانی
بوونێکی سەربەخۆیانە و بڕیاردانێکی سەربەخۆیانەیان لەمەر شێوازی بوون و شووناسی بوونیان
هەیە
پارچەی
دووهەم: چەپی ئۆڕتۆدۆکسین، ئەوان بەشێکیان لەژێرکارتێکەری لێنینیسم هەر باوەڕیان بە
کوردبوون، کوردایەتی و نەتەوەخوازی نیە، بەشێکیتریان لەژێر کارتێکەری ئەندێشەکانی
دوایی ئۆجەلان باوەڕیان بە نەتەوەخوازی نەبوو، ئەوان باسیان لە کۆنفدێرالیزمی دیمۆکراتیک
دەکرد و ئیستاش باسی برایەتی تورک و عەڕەب دەکەن، بەشێکیتریشیان ئەگەریش باسی نەتەوەخوازی
دەکەن، لەدەلاقەی هەمان کلتووری ئۆڕتۆدۆکسێوە خوێندنەوەی بۆ دەکەن، سەرچاوەی شرۆڤە
و خوێندنەوەیان بۆ کورد، کوردایەتی و کوردستان، دەقەکانی ئۆرتۆدۆکسیە.
پارچەی
سێهەم: ئیسلامخوازەکانن کە لە دەلاقەی ئایدۆلۆژی ئیسلامیوە خوێندنەوە بۆ کورد و
کوردایەتی دەکەن، سەرچاوی فام، شرۆڤەو ئاگاییان، دەقەکانی ئایینی و ئیسلامیە.
پارچەی
چوارەم: ئێرانچێکانن، ئەوان خۆیان لەناو چوارچێوەی ئایدۆلۆژی ئێرانیستیدا دەبیینەوە،
سەردەمی پەهلەوی ئەندامی پان ئێرانیسم بوون و سەردەمی کۆماری ئیسلامی لەناو حەساری
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەور دەگێڕن، خوێندنەوە بۆ کورد و کوردایەتی دەکەن.
پارچەی
یەکەم و دووهم لە دیازپۆرا بە ڕواڵەت و لەڕێی کۆنفرانس و دانیشتنی فۆڕمالیتەو ڕواڵەتی
حەول بۆ یەکگرتوویی دەنوێنن، بەڵام لە دەرەوەی دەرگای کۆنفرانسەکان تێناپەڕێت.
پارچەی
سێهەمو چوارەم هەرچەند بە دژ پارچەی یەکەم و دووهەمن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک
ناتوانن ڕیککەون، تاقمێکان لەبەرەی بناژوێخوازەکاندا کایە دەکەن و تاقمێکیان لە بەرەی
بەناو رێفۆڕمخوازیدا
ئاکام:
یەکگرتوویی
کورد لە نامحاڵەکانی مێژووی هاوچەرخ و بگرە سەد ساڵی داهاتووشە، دابڕاوی کورد لەهەناوی
ئایدۆلۆژی و دابڕاوی زەینیدا ڕوویداوە و بە کۆنفڕانس و سمیناریش چارەسەر نابێت، ئەوەی
دەبێ بگۆڕدرێت، ئایدۆلۆژی، فام، زەین و کلتوورە.
