۱۴۰۴ اسفند ۱, جمعه

گتو و بێژێک لەتەک ڕۆژهەڵات تی‌ڤی

 

پرسیار: بەڕێز شاهۆ حوسێنی، شڕۆڤەکاری سیاسی لە وڵاتی ئەڵمان، لەم بەشەی بەرنامەکە لەگەڵمان دەبن. کاک شاهۆ ئێوارەت باش و بەخێر بێیت بۆ بەرنامەی زیاتر لە هەواڵ. چەند ڕۆژێک تێپەڕ دەبێت لە خولی دووهەمی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا، بەڵام ئێستا ترەمپ ئەمڕۆ وتوویەتی کە من ماوەیەکی دە ڕۆژەم دیاری کردووە. سەرەتا چۆنی دەبینیت خودی پرسەکە، دانوستانەکان؟ پێت وایە ئەمە هەر لە درێژەی هەمان دانوستانەکانی پێشترە؟

 

وڵام: ئەوەی واقیعیەت بێت، کۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاد لە یەک دەیە لەو بابەتەی کە بەرنامە و گەڵاڵەی ناوەکیی نیزامی ئێران بەرەو ئەتۆمیزەکردنی سیستەمی نیزامی ئێران تێپەڕیوە و ئێستا ڕۆژئاواییەکان لەوە تێگەیشتوون کە ئێرانییەکان بەتەمای دەستڕاگەیشتن بە چەکێکی ناموتەعاریفن. بەردەوامیی دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان تەنیا و تەنیا نیشاندەری ئەو واقیعیەتە بوو کە کۆماری ئیسلامی حەولی کڕینەوەی زەمان و حەولی بەلاڕێدابردن و لە جۆرێک نمایشی دیپلۆماسی بۆ ئەوەی کە ئەو سیمایە دزێوەی کە هەیەتی دایبپۆشێت. هەتا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ڕۆژئاواییەکانیش کەوتە ڕێککەوتنی بەرجام، ئەسنادێک کە دواتر ئیسرائیلییەکان لە ناوەندەکانی وەک تورقوزئاباد و ناوەندەکانی تری ئەتۆمی ئێران بەدەستیان هێنا، نیشاندەری ئەو واقیعیەتە بوو کە کۆماری ئیسلامی هەتا ئەو کاتە کە لەگەڵ ڕۆژئاواییەکانیش گەیشتە ڕێککەوتن، پابەندی بڕیارەکانی ڕێککەوتن نەبوو و بە شاراوەیی و بەدزی خەریکی پەرەی بەرنامەی ناوەکی و گەڵاڵەی ناوەکی خۆی بوو. کەوابوو واقیعیەت ئەوەیە کە ڕۆژئاواییەکان بە گشتی و بە تایبەتیتر ئەمریکییەکان، بە تایبەت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠١٥ـەوە دەتوانم بڵێم یەکێک لە ڕیالیستترین تیمی سیاسەتی دەرەکی و دیپلۆماسی لەخۆ گرتووە، هیچ کات باوەڕیان بەوە نەبووە کە کۆماری ئیسلامی مەبەستی لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکییەکان و ڕۆژئاواییەکان گەیشتن بە ئەنجامێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانێک کە ڕۆژئاواییەکان باوەڕیان پێیە و ئەمریکییەکان باوەڕیان پێیە بگەین، بەهۆی ئەوەی کە ئێرانییەکان هیچ کات دەست لەو باوەڕە نین کە بەرنامەی ناوەکی و گەڵاڵەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی قەیرانە و ئەوان ئەمە بە مافی خۆی دەزانن.

 

پرسیار: کاک شاهۆ، دەوڵەتی ئەمریکا، دەوڵەتی ترەمپ دەڵێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند نابێت بە هێڵە سوورەکانی ئەمریکا. ناردنی ئەم هەموو هێزە و کەرەستەی نیزامی گەورە بۆ ناوچەکە، فڕۆکەی جەنگی، ئەمە پەیامێک نییە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە شەرت دەبێت ئەمریکا هێرشێکی نیزامی چڕوپڕ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بکات لە ئەگەری ئەوەی کە ئێران بەرهەڵستی بژاردەکان یان ئەوانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ داناوە ئەمریکا قبووڵی ناکات؟

 

وڵام: واقیعیەت ئەوەیە هەر وەک ئاماژەم پێ کرد لە ٢٠١٥ـەوە بەم لاوە، واتە دەتوانم بڵێم لە پاش ئیدارەی جۆرج دەبلیو بوش وەک سەرۆک کۆمارێکی کۆماریخوازی ڕیالیست بە مانای واقیعی کەلیمە کە دەسەڵاتی سەدام حوسێنی ڕووخاند بە هێرشی نیزامی ڕاستەوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ بەریتانییەکان، ئەمە ڕیالیستترین سیاسەتی دەرەکی و تیمی سیاسەتی دەرەکی و دەوڵەتێکە لە ئەمریکا کە هاتووەتە سەر کار و لە ڕاستیدا ڕەچاوەی ئایدیا و ئەندێشەی ڕیالیستی دەکات لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەمریکییەکان لە ئیدارەی ترەمپ، لە ئیدارەی دووهەمی ترەمپدا بە مانای واقیعی کەلیمە ئەوەی کە دەیڵێن عەمەلی پێ دەکەن. ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی کە بۆ یەکجار بۆ هەمیشە کێشەی ئەتۆمی و ناوەکی و قەیرانی ناوەکی ئێران و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حەوزی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و ئیسرائیل بە تایبەتی چارەسەر بکەن. ئەمان دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم کۆماری ئیسلامی و ئەم دوو بژاردەیە هیچ بژاردەیەکی تر و هیچ بژاردەیەکی سێیەم لەخۆ ناگرێت. ئەویش ئەوەیە کە لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان حەدی ئەکەسەری خواستەکانی ئەمریکییەکان ڕەچاو دەکەن، ئەگینا هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران، بە تایبەت ئەزموونی ١٢ ڕۆژەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکان نیشانی داوە کە ئەمریکییەکان لە بەڕێوەبردنی بڕیارەکانیان زۆر جدین و ئەگەر جاران باس لە ئیحتیمال لە پاش شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئەگەر باس لە ئیحتیمالی هێرشی تر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکرا، ئێستا تەحلیلەکان و شڕۆڤەکان ئاماژە بە ڕۆژەکان و ساتەکان و سەعاتەکانی هێرش دەکەن. واتە ئیتر ئەم شڕۆڤانە گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئێران جدییە سەدا سەد، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە ئەوەی کە دیاری بکەن ئایا ڕۆژێکی ترە، دوو ڕۆژی ترە یان دوو سەعاتی ترە یان پێنج سەعاتی ترە. واتە ئیتر لە ئیحتیمالی حەملە تێپەڕیوە، گەیشتووەتە دیاریکردن و ئیحتیمالی کاتی حەملە بۆ سەر ئێران.

 

پرسیار: کاک شاهۆ، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ بڕیارنامەیەکیان پەسەند کردووە کە لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پێت وایە لەم کات و ساتەدا کە جەنابتان ئاماژەتان پێ کرد کە لە کات و ساتێکداین کە ئەگەری هێرشی نیزامی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ئەمە چ پەیامێک دەدات بە کۆماری ئیسلامی ئێران؟

 

وڵام: من پێم وایە بە گشتی یەکێتی ئەورووپا گەیشتووەتە ئەم کۆدەنگییە کە کۆماری ئیسلامی وەک دەسەڵاتێکی مەشرووع، وەک ڕژێمێکی سیاسی مەشرووع ناناسن. ئەمە لە ڕاستیدا خوێندنەوەکانی ئێستا بەو قەناعەتەی کە ئێستا پێی گەیشتوون، بە باوەڕی من ئەوان وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکەن و وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی پێناسە بۆ کۆماری ئیسلامی دەکەن. لە ڕاستیدا ئەوە شاراوە نییە کە سوپای پاسداران هێمای حەوزی ئەمنییەت و پارێزەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە و لە ئەندێشەی بەڕێوەبەرانی سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا سوپای پاسداران هێمایەکی ڕووحی و هێمایەکی پارێزەری و ئایدۆلۆژیکە. بۆیە بە فەرمی ناسینی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ڕاستەوخۆ ئاماژە بە تیرۆریست بوون و بە تیرۆریست ناسینی کۆماری ئیسلامی دەکات. وە ئەمە نیشاندەری ئەو واقیعیەتەیە کە ئەورووپییەکان بەم شێوەیە گڵۆپی سەوز و چرای سەوزیان داوە بە ئەمریکییەکان لە ئەگەری هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران، ئەگەر بەشداری ڕاستەوخۆش نەکەن بەڵام مەشرووعیەت دەدەن بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

 



 

لەم گتووبێژەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەم خاڵانە

  1-                    کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز، پێویستی بە سێ توانایی هەیە. یەکەم توانایی مووشەکی بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتێکان...